بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر نەوزەر نعمەتی جێگری فەرماندەی هێزی زەوینی لە پەراوێزی مانۆڕی زولفەقاری ویلایەت وتی: ئەو مەشقە بە ئامادە بوونی یەکینە هێرشبەرەکان بریتی لە تیپی ٤٠، تیپی ٤١، تیپی ٣٢١، یەکینەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و گرووپی ٤٣٣ی نەژیارڤانی، بە پشتیوانی کۆپتەرەکانی هێزی ئاسمانی لە ناوچەی گشتی باکووری ڕۆژاوای وڵات بە شێوەی تاکی شەوانە و ڕۆژانە بەڕێوە چوو.
ئەمیر نعمەتی لە درێژەدا، پەیامی ئەو مەشقە بۆ دوستانی ئاشتی و ئارامش و ئەمنیەت وەسف کرد و وتی: ئەو مەشقە بۆ دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەردەوام لە هەوڵدان تا وڵات سەرنەکەوێت دەبێتە هۆی ئەوەی کە کارێکی هەڵە ئەنجام نەدەن بەرانبەرمان.
Your Comment