بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له دیدارێكدا كه جێگری پارێزگار و قایمقامی هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌ی بوون، ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و پارێزگاكانی سه‌رسنووری كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌نجامی كۆتا سه‌ردانی پارێزگاری كرماشان بۆ هه‌ڵه‌بجه و به‌دواداچوون بۆ ڕێكکه‌وتنه‌كانی ئه‌م سه‌ردانه باس و گفتوگۆ كرا.
شوشته‌ری به ئاماژه‌دان به ده‌رد و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و هاوڕێیه‌تی خه‌ڵك و حكومه‌تی ئێران له سه‌رده‌مانی سه‌ختدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵه‌بجه، دڵنیایی دایه وه‌فدی میوان كه ئه‌م هاوڕێیه‌تییه له سه‌رده‌می گه‌شه‌سه‌ندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا زیاتر ده‌بێت.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی بازرگانان و كۆمپانیا ته‌كنیكی و ئه‌ندازیارییه‌كانی ئێران كرده‌وه بۆ به‌هێزكردنی هاوكارییه بازرگانیه‌كان و به‌شداری كردن له پڕۆژه ئاوه‌دانییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا.
لای خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه سوپاسی ڕۆڵی گه‌وره‌ی خه‌ڵك و حكومه‌تی ئێرانی كرد له یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی پارێزگاكه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران له ڕه‌هه‌نده جیاكاندا كرده‌وه و هێوای خواست بازارچه سونوریه‌كانی نێوان هه‌ڵه‌بجه و كرماشان چالاكتر بكرێت.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردولا باسیان له سه‌فه‌ری نزیكی وه‌فدی بازرگانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ پارێزگای كرماشان و تاوتوێ كردنی هه‌لومه‌رجی هاوكاری له بواری كشتوكاڵ و له‌ناوبردنی نه‌خۆشیه كشتوكاڵیه‌كان و كردنه‌وه‌ی خولی فێركاری كرد.
بۆچوونی ئێوە