AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٢٨ ١١:٣٢

بە تۆمەتی پێوەندی لە گەل گولەن؛

تورکیا فەرمانی دەستگیر کردنی ١٣٣ ئەفسەری دەرکرد

تورکیا فەرمانی دەستگیر کردنی ١٣٣ ئەفسەری دەرکرد

بەرپرسانی دادوەری تورکیا فەرمانی دەستگیر کردنی زیاتر لە ١٠٠ ئەفسەری سوپای ئەو وڵاتەیان بە هۆی پێوەندی لە گەڵ گولەن و کوودەتای ساڵی ٢٠١٦ ەوە دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، تورکیا لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی پێوەندیدار بە کوودەتا شکست خواردووەکەی جوولای ٢٠١٦، فەرمانی دەستگیر کرانی ١٣٣ ئەفسەری سوپای دەرکرد.

ئەو کەسانە بە پێوەندی لە گەڵ گولەن تۆمەتبار کراون.

پاش کوودەتا شکت خواردووەکەی ٢٠١٦، ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەرانی سوپای تورکیا دەستگیر، لە کار دوورکراونەتەوە و ڕەوانەی زیندانی کراون.

دەوڵەتی تورکیا، فەتحوڵڵا گولەن هاوپەیمانی چەند ساڵ لەمەوپێشی ئەردۆغان، کە ئێستا نیشتەجێی ئەمریکایە وەکوو هۆکاری کوودەتا دەزانێت.

News ID 29417

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha