داخوازیی بەرپرسانی ئەمریکی لە ئاژاوەچییەکان لە ئێران

ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە ئاژاوەگێڕییەکان لە ئێران داوای وەرگرتنی فیلمی گۆڕانکارییەکان لە ئێرانی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێن کودوروسکی، ڕاوێژکاری باڵای پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر, کاردانەوەی بە بشێوییەکان لە ئێران, نیشان دا.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە پاگەندەی ئەوەی کە " کوژاندنەوە ئینتێرنێت" لە ئێران ناوی لێبرد لە درێژەدا داوای وەرگرتنی فیلمگەلێک لە ئەو گۆڕانکارییانەی لە ئێران کردووە.

ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی دەستێوەردانەکانی خۆیدا، پاگەندەی کردووە کە " بێین دەنگی خەڵکی ئێران" ببیسین.

داواکاری دەستێوەردانانەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە دۆخێکدا ڕاگەیێندراوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئاکامی ئاژاوگێڕییەکانی هەندێک کەس لە ئێران، خەساری زۆر لە سامانە گشتییەکان درا.

نارەزایەتییەکان لە ئێران بە نرخی نوێی بەنزین ئەنجام بوو کە بە کردەوەب هەندێک ئاژاوەچی توندوتیژی لێکەوتەوە.

News Code 29414

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =