AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٢٧ ١٨:٢٣

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا:

ئەگەری هەیە هۆکاری بیانی لە ئاژاوەکانی ئێراندا دەستی هەبێت

ئەگەری هەیە هۆکاری بیانی لە ئاژاوەکانی ئێراندا دەستی هەبێت

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ لە ئەگەری هەبوونی دەستی بیانی لە ئاژاوەکانی ئەم دواییەی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە گۆڕانکارییەکان ئەم دواییەی ئێران ڕایگەیاند کە ئەگەری هەبوونی دەستی هۆکاری بیانی لە ئاژاوەکانی چەند ڕۆژی دوایی لە ئێران هەیە.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، مسکۆ پێی وایە کە هۆکاری دەرەکی لە پشت ناڕەزایەتییەکان لە ئێران دەستی هەیە. ناڕەزایەتیگەلێک کە دوابەدوای گران بوونی بەنزین ڕووی دا.

ئەم هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا یەکەم کاردانەوەی فەرمی مسکۆ بەرانبەر گۆڕنکارییەکان ئەم ڕۆژانەی ئێرانە.

دەوڵەتی ڕووسیا لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی بە ئالۆزییەکانی ئەم دواییە لە ئێران، لە ئەگەری هەبوونی دەستی هۆکاری دەرەکی لە ئەو ئاڵۆزیگەلە جەختی کردووە.

News ID 29410

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha