سەربازانی ئەمریکی لە کۆبانێ بەرەو بنکەیەک لە حەسەکە دەڕۆن

کاروانێکی گەورە لە سوپای ئەمریکا لە بنکەی سەربازی لە سرین لە باشووری کۆبانێ لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب بەرەو بنکەیە قەسرەک لە دەڤەری حەسەکە کشانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپۆتینک ڕاپۆرتی دا: کاروانێکی گەورە لە سوپای ئەمریکا لە بنکەی سەربازی لە سرین لە باشووری کۆبانێ لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب بەرەو بنکەیە قسرک لە دەڤەری حەسەکە کشانەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمریکییەکان ئەو بنکەیان بە تواوەتی وێران کرد.

هەواڵنێری سپۆتینک ڕاپۆرتی دا: سەربازانی ئەمریکی کە لە ڕێگای شارۆچکەی تل تەمر لە چەند ڕۆژ پێشەوە لە سنوورەکانی عێراق بەرەو دەڤەری باکووری حەڵەب کەوتنە ڕێ؛ ئەمڕۆ بنکەی سرینیان بەجێ هێشت و لە ڕێگای تل تەمر لە ڕۆژاوای حەسەکەوە چوونە بنکەی قسرک لە دەڤەری تل بیدر لە سەر ڕێگای حەسەکە-دەرباسیە. ئەمریکییەکان بە تواوەتی بنکەی سرینیان وێران کرد. کاروانێکی سەربازی ئەمریکی بریتی لە ١٧٠ وەجبە تەقەمەنی و زرێپۆش و مادەی لۆجستیک و ئامیری قورسە کە کەمێ پێش هێنراونەتە بنکەی قسرک لە دەڤەری باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە.

سپۆتینک هەواڵی دا: کاروانی سەربازی ئەمریکا بە شێوەی کاتی لە بنکەی قسرک لە دەڤەری حەسەکە نیشتەجێ کراوە و ئامادەی کشانەوە بەرەو رێڕەوی سیمالکا لە گەڵ هەرێمی کوردستانە و ئەگەری هەیە کە بەشێک لە ئەو کاراونە بەرەو کێڵگە نەوتییەکانی هەڵکەوتوو لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا بڕۆن.

News Code 29345

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =