بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دنیس راس، هەماهەنگ کاری کاروباری پێوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا باراک ئۆباما لە گفتوگۆ لە گەڵ میدیایەکی فەڕەنسا پاگەندەی کرد ئەگەر جۆرێک پێداچوونەوە لە بەرجام بکرێت، ئەگەری پاراستنی هەیە لە حاڵێکدا ئێستا واشنتۆن نایەوێت ئاوەها کارێک بکات.
ناوبراو جەختیشی کرد کە بە نزیک بوونەوەی بە کاتی ڕکابەریی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ٢٠٢٠ ی ئەمریکا، ئەو ئەگەرە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەوڵی زیاتر بدات بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ ئێران زیاترە.
ناوبراو هەروەها وتی ترامپ خۆی ئەهلی دانوستانە و کێشەیەکی لە گەڵ ناوبژیوانی نییە و ئەگەر ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئەو هەستە دروست بکات کە دەتوانێت لە ئەو ڕێککەوتنە نوێیە سوودمەند بێت، ترامپ باشتر لە ئۆباما کار دەکات.
Your Comment