AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ١٩ ١٥:٣٢

بە ئامادە بوونی سەرۆکی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی؛

پیشانگای کاریکاتۆر لە ژێر ناوی "یەکگرتوویی ئیسلامی" لە سنە کرایەوە

پیشانگای کاریکاتۆر لە ژێر ناوی "یەکگرتوویی ئیسلامی" لە سنە کرایەوە

پیشانگایەک لە ئاسەوارەکانی کاریکاتۆریستەکانی کوردستان لە ژێر ناوی " یەکگرتوویی ئیسلامی" لە یەکەم ڕۆژی هەفتەی یەکگرتوویی لە گالری سوورەی پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیشانگای کاریکاتۆر لە ژێر ناوی " یەکگرتوویی ئیسلامی" سەرۆلەبەیانی یەکشەممە بە ئامادە بوونی سەرۆکی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی وڵات، سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەریاەتی و بەرنامەڕێزی پارێزگای کوردستان و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگا لە گالری سوورەی بەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە کرایەوە.

ئەمین مورادی ، سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان لە ئەو ڕێوڕەسمە، وتی: لە ئەو پیشانگا ٣٠ تابلۆ لە ئاسەواری هونەرمەندان و کاریکاتۆریستەکانی ئەندامی خانووی کارتۆن و کاریکاتۆری حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان خراوەتە بەرچاوی بینەرانەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو پیشانگا ئەمڕۆ هاوکات لە گەڵ دەسپێکی هەفتەی یەکگرتوویی بۆ ماوەی یەک هەفتە خراوەتە بەرچاوی هۆگرانی هونەری کارتۆن و کاریکاتۆرەوە.

News ID 29275

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha