هاوژین، خوشک و شووی خوشکەکەی بەغدادی لە سووریا دەستگیر کراون

سەرۆک کۆماری تورکیا لە دەستگیر کرانی هاوژینی سەرکردەی پێشووی داعش، خوشک و شووی خوشکەکەی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە توانیان هاوژینی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشووی داعش دەستگیر بکەن.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: هێزە تورکیاییەکان خوشکی بەغدادی و شووی خوشکەکەی دەستگیر بکەن.

ئەردۆغان وتی: بەغدادی لە تونێلێکدا خۆی کوشت و ئێمە هاوژینی بەغدادیمان لە خاکی سووریا شوێن گرت بەڵام ئەو پرسەمان ڕانەگەیاند. ئەمە بۆ یەکەم جارە کە ئەو بابەتە ڕادەگەیێنین.

پێشتر بەرپرسێکی پایەبەرزی دەولەتی تورکیا لە لێدوانێکدا پاگەندەی کردبوو کە ئەو وڵاتە" ڕەسمیە ئەعواد" ی ٦٥ ساڵە خوشکی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعشیان ڕۆژی دووشەممە لە شاری ئێعزاز لە باکووری سووریا دەستگیر کردووە و ئەوەی کە هاوژین و بووکەکەشی ئێستاکە دەستگیر کراون، لێپریسنەوەیان لێدەکرێت.

News Code 29228

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =