هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر کشانەوە یان مانەوەی عەبدولمەهدی نەکراوە

یەکێک لە نوێنەرانی هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند کە هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە لەکار دوور کردنەوە یان دەست لەکار کشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، فالح زیادی نوێنەری هاوپەیمانی نەسر جەختی کرد کە ڕێبەرانی گرووپە سیاسییەکان تا ئێستا لە سەر لەکار دوور کردنەوەی یان دەست لەکار کشانەوەی عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێکنەکەوتوون.

ناوبراو زیادی کرد: لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو گفگۆگەلێک لەم بارەوە ئەنجام بوو بەڵام ڕێبەرانی گرووپە سیاسییەکان نەگیشتوونەتە ڕێککەوتن.

زیادی جەختی کرد: کۆبوونەوەگەلێک لە نێوان ڕێبەرە سیاسیەکان لە بەغدا کراوە بەڵام نەبوونی زانیاری لە داواکاری نەتەوەی عێراق لەم بارەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە سەخت ڕێککەوتن بکرێت.

پێش لە ئەوە عەبدولمەهدی جەختی کردبوو کە دەست لەکار کشانەوەی دەوڵەت یان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بە بێ ڕێککەوتن، عێراق تووشی ئاڵۆزی دەکات.

News Code 29224

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =