کاردانەوەی جیهان بە کەم کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی ئێران

ڕاگەیاندنی بڕێک وردەکاری پێوەندیدار بە هەنگاوی چوارەمی بەرجامی ئێران لە گەڵ کاردانەوەی بەربڵاوی جیهانی لە لایەن هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی و نائەورووپی بەرەوڕوو بووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: هەنگاوی چوارەمی بەرجامی ئێران هاوپەیوەند بە کەم کردنەوەی ئاستی بەڵێنەکانی پێوەندیدار بە بەرجام لە گەڵ کاردانوەی بەربڵاوی جیهانی بەرەوڕوو بووەتەوە.

لە هەمان پێوەندیدا هەم سەرۆک کۆماری ئێران و هەم سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی لە لێدوانەکانی خۆیاندا کە لە ماوەی دوێنی و پێرەکە ئەنجام درا، بەشێک لە وردەکارییەکانی هەنگاوی چوارەمی کەم کردنەویە بەڵێنە ناڤۆکییەکانی ئێرانیان ڕایگەیاند.

بڕیاری ئێران بۆ ئەنجامی هەنگاوی چوارەمی کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکان

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کارخانەی داهێنەری ئازادی، وتی: لە سبەینێوە هەنگاوی چوارەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکان هەڵدەگرین و گاز گەیاندن بە فۆردۆ دەست پێدەکەین.

بە وتەی سەرۆک کۆماری ئێران، تاران لە پێشەوە بە وڵاتانی ٤+١ و هەموو وڵاتانی دۆستی لە جیهان ڕاگەیاندووە کە چالاکی نوێ بەردەوام بە چاوەدێری ئاژانس دەبێت و هەنگاوی چوارەمیش وەکوو سێ هەنگاوەکەی تر دەتوانێت بگەڕێتەوە و هەر کات کە ئەندامانی تری بەرجام گەڕانەوە سەر بەڵێنەکانی خۆیان ئێمەش بە تواوەتی دەگەڕێنەوە سەر بەڵێنەکانی خۆمان.

ڕۆحانی هەروەها لە پێوەندی لە گەڵ وردەکارییەکانی هەنگاوی چوارەمی ئێران وتی کە ئەو هەنگاوە لە فۆردۆ دەنرێت و زیادی کرد: بە پێی بەرجام ١٠٤٤ سانتریفیوژمان هەیە بەڵام بڕیار بوو ئەو سانتریفیوژانە بسووڕنەوە بەڵام گازیان پێ نەدرێت. هەنگاوێک کە لە سبەینێوە هەڵیدەگرین و هەروەها ئەمڕۆ بە ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی فەرمان دەدەم، ئەوەیە کە لە سبەینێوە گاز گەیاندن بە فۆردۆ دەست پێدەکەین و ئەم هەنگاوە ئەگەری هەیە دەنگی زۆر بداتەوە و لە گەڵ کاردانەوەی زۆر بەرەوڕوو ببێتەوە و ئەوان ناڕەزایەتی دەرببڕن کە بۆچی لە فۆردۆ دەتانەوێت ئەو کارە ئەنجام بدەن. ئێمە هەستیار بوونی ئەوان بە فۆردۆ و سانتریفیوژەکان دەزانین بەڵام هەرکات ئەوان پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیان بوون دیسان گاز گەیاندنی ڕادەگرین.

ڕۆژێک پێش لە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئێران، عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکیڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێرانیش لە ڕەوتی سەردان لە دامەزراوەکانی نەتەنز بە ڕوونوێنی لە زنجیرەی ٣٠ دانەیی سانتریفیووژەکانی ئای ئاڕ ٦ وتبووی: بڕیار نەبوو زنجیرەی ٣٠ دانەیی مەکینەکانی ٦ئای ئاڕ ئێستا ڕێک بخرێت، بڕیار بوو ئەو زنجیرە پاش ئەوەی کە کارەکانمان لە سەر زنجیرەی ٢٠ دانەیی کۆتایی هات و ڕەوتی تاقی کردنەوە پێویستەکانمان ئەنجام دا، سێ یان چوار ساڵ پاش ئەوە زنجیرەی ٣٠ دانەیی ڕێک بخەین، بەڵام ئێمە کەوتینە گێرە و کێشەی سیاسییەوە و فەرمانی بەرپرسانی باڵای وڵات ئەوە بوو کە ئێمە هەر دەبێ ئەو کێشە نمایشت بکەین کە توانو ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئەوەندەی کە ئەگر ئیرادە بکات هەر زوو جێ بەجێ دەبێت.

کۆی ئەو قسانە بەو واتایەیە کە ئەنجامی هەنگاوی چوارەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی ئێران بە شێوەی جیدی لە لایەن بەرپرسانی باڵای وڵاتەوە شوێن دەگیردرێت.

بەم حاڵەوە لە سەروبەندی کردەیی کردنەوەی تەواوی هەنگاوی چوارەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی ئێران، هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی و نائەورووپی بە ئەو بڕایرەی ئێران کاردانەوە بنوێنن.

نیگەرانی یەکێتی ئەورووپا: بەرجام بۆ ئاسایشی جیهان زەرووریە

لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی ئیرادەی ئێران بۆ ئەنجامی هەنگاوی چوارەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی ئێران، یەکێتی ئەورووپا بە دەربڕینی نیگەرانی لە بڕیاری ئێران لە سەر بڕیاری نوێی ناڤۆکی ئێران، پاگەندەی کرد کە ئەو بڕیارە مەترسییە لە سەر بەرجام.

لە هەمان پێوەندیدا مایا کوتسیانچیچ، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا سەبارەت بە هەوڵی ئێران وتی کە ئەو ڕێککەوتنە پێوەندی بە ئاسایشی ئێمەوە هەیە و ڕێککەوتنێک نییە کە بەس بۆ ئاسایشی ناوچەکە و ئەورووپا گرینگی هەبێت، بەڵکوو بۆ ئاسایشی تەواوی جیهان گرینگە.

فەڕەنسا داوای پێداچوونەوە لە بڕیارە بەرجامییەکانی ئێران دەکات

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساش لە کاردانەو بە ڕاگەیاندنی فەرمی هەنگاوی ناڤۆکی نوێی ئێران، تارانی بە پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی تۆمەتبار کرد.

فەڕەنسا لە پێوەندی لە گەڵ ڕێکخستنی زنجیرە سانتریفیووژەکانی بەرەی شەشەم لە لایەن ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێرانەوە کە ڕۆژی ڕابردوو بە شێوەی فەرمی لە لایەن سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێرانەوە ڕاگەیێندرا، داوای لە تاران کرد کە لە بڕیارەکانی خۆیپێداچوونەوە بکات.

فەڕەنسا لە هەمان کاتدا ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوانی ڕاپۆرتی فەرمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە پێوەندی لە گەڵ هەنگاوەکانی ئێران دەبێت.

ئەڵمانیا: بەرجام مەترسیی لە سەرە

دەولەتی ئەڵمانیاش بە ڕاگەیاندنی هەنگاوی چوارەمی بەرجامیی ئێران کاردانەوەی نیشان دا و هایکۆماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کە بۆ دیداری دیپلۆماتیک لە بووداپێست، پێتەختی مەجارستان بە سەر دەبات، ڕۆژی سێشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەبانی هاوبەش لە گەڵ هاوتا مەجارییەکەی خۆی وتی ئەو بڕیارەی تاران بەرجام دەخاتە مەترسییەوە و ئێران ئەبێ بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی خۆی لە چێوەی رێککەوتنی ناڤۆکی.

ڕووسیا: کەم کردنەوی بەڵێنەکانی ئێران ئاکامی چارەسەر نەکردنی کێشەکانی بەرجامە.

سێرگەی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش بە هەنگاوی چوارەمی بەرجامی ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبراو وتی: کەم کردنەوەی بەڵێنەبەرجامییەکانی ئێران ئاکامی مەنقیی دابەزینی ئاستی چارەسەری کێشەکانی پێوەندیدار بە بەرجامە. ئێمە هەنگاوی نوێی لایەنی ئێرانی بۆ کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی ئەو وڵاتەی ئاکامی مەنقیی چارەسەر نەکردنی پرسی پێوەندیدار بە بەرجام و دابین کردنی ئەنجامی ئابوورئ بەڕێوە بردنی ئەو دانوستانە دەزانین کە ئێران هیوادار بوو پێیان.

هەروەها دیمیتری پسکۆف ڕایگەیاند: مسکۆ نیگەرانی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێرانە.

ترامپ لە کاردانەوە بە هەنگاوی چوارەمی ئێران: تا بزانین چی ڕوو دەدات

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆشکی سپی سەبارەت بە هەنگاوی چوارەمی ئێران بۆ کەم کردنەوەی بەڵینە ناڤۆکییەکانی رایگەیاند: خەریکی لێکدانەوەی پرسەکەین. بزانین چی ڕوو دەدات.

نەتەوە یەکگرتووەکان داخی دەربڕی

هەروەها وتەبێژێکی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە بە قسەکانی عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران سەبارەت بە ڕێکخستنی زنجیرەی ٣٠ دانەیی سانتریفیووژەکانی ٦ ئای ئاڕ کاردانەوەی نیشان دا.

ئەو وتەبێژە لە ڕەخنە لە هەوڵی ئێران بۆ ڕێکخستنی مەیکنەی پێشکەوتوو بۆ خێرا کردنەوەی ڕەوتی پیتاندنی ئۆرانیۆم وتی ئانتۆنیۆ گۆترێش، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی دوور بوونەوەی لایەنەکانی بەرجام لە ئەو رێککەوتنە، هۆی داخ دەزانێت.

News Code 29223

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =