بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمەکانی کەرگەدەن لە دەرهێنانی ئارمین پوورموحەمەد، دەستوور لە دەرهێنانی فەرشید عەبدی، ژوان بە دەرهێنانی کاوە جاهد، دیگەری لە دەرهێنانی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەندکەریمی، لەکە لە دەرهێنانی شۆڕش وەکێڵی لە بەشی فیلمی بەڵگەیی و فیلمی ئەو خەونی من نەبوو لە درهێنانی وریا نیک مەنش و مریەم هاشم نەژاد لە بەشی ئەنیمەیشێن گەیشتنە سی و شەشەمین فێشتیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران.
پێنج فیلمی چیرۆکی کەرگەدەن، دەستوور، ژوان، لەکە و دیگەری بە بەشداری و پاڵپستی ئەنجومەنی سینەمای گەنجانی کوردستان بەرهەم هێنراون.
سی و شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە ١٨ بۆ ٢٤ ی خەزەڵوەر لە پەردیسی سینەمایی ملەت بەڕێوە دەچێت.
بۆچوونی ئێوە