بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الیوم السابع"، یاسر هەزیبی وتەبێژی حزبی وەفدی میسر ڕایگەیاند: ئەردۆغان پاڵپشتی لە گرووپگەلی ئایینی و ڕادیکاڵ و توندئاژۆی جیهانی عەرەب دەکات و هەموو ئاگاداری ڕۆڵی ئەو بۆ پێدانی یارمەتیگەلی لوجێستیکی و مادی بەو گرووپانەن، بە تایبەت کە ئەبووبەکر بەغدادیش لە شوێنێ ژێر کۆنتڕۆڵی ئەردۆغان لە سووریادا حەشار درابوو.
ڕاشیگەیاند: کارەکانی ئەردۆغان لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا نیشاندەری دیکتاتۆری بوونی حکوومەتەکەیەتی بە تایبەت کە ئێمە لە ناوخۆی زیندانەکانی تورکیادا شایەدی قوڵبەست کرانی هەزاران تورک بە تاوانی دژایەتی ئەردۆغانین. سەیر ئەوەیە کە لە ناو زیندانەکانی تورکیادا زیاتر لە ٨٠٠ کورپەی بەر شیرە لە گەڵ دایکەکانیان لە بەند کراون.
هەزیبی لە درێژەدا بە پێداگری لە زەروورەتی دادگایی کرانی ئەردۆغان پاش هێرش بۆ سەر باکووری سووریا بە تاوانی جەنایەتی جەنگی لە دادگەی لاهە، جەختی کرد: هەڵوێستی حزبی وەفد هەر لە رۆژی یەکەمەوە دژایەتی و بایکۆتی ئەو هێرشەی تورکیا بووە.
Your Comment