بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "السومریه"، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای ئیدانەی هێرشی هەندێک لە خۆپیشاندەران بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا، ڕایگەیاند: ئاسایشی کۆنسوڵخانە و ناوەندگەلی دیپلۆماتیکی هێڵی سووری ئێمەن و ریگە بەو کارە نادرێت. هەر چەند ئەو جۆرە هەڵمەتانە هیچ کاریگەرییەکیان لە سەر پەیوەندیی دۆستانە و نیازپاکانەی نێوان ئێران و عێراق نابێت.
لە بەیاننامەکە بە داکۆکی لە دانانی ڕیوشوێنی توندی ئەمنی بۆ پاراستنی وەفدە دیپلۆماتیکەکان، هاتووە: وەزارەتی دەرەوە پێداگرە لە ڕێزنان لە ناوەندگەلی دیپلۆماتیکی بە پێی ڕێککەوتنی ڤیەن سەبارەت بە پەیوەندیی نێودەوڵەتی و زەروورەتی پاراستن و بە دوور ڕاگرتنیان لە مەترسیی ئەمنی.
شایانی باسە، شەوی ڕابردوو تاقمێکی بێ ناونیشان هێرشیان کردۆتە سەر کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەربەلا و ئەو تاقمە لە لایەن هێزی دژەشۆڕشی پۆلیسی عێراق گەمارۆدراون و بڵاوەیان پێ کراوە.
Your Comment