تورکیا دەیەوێت بە تەقینەوە گرێ سپی بە خەڵک چۆڵ بکات

وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە پەیامێکدا وێرای ئیدانە کردنی بۆمب دانەریی رۆژی ڕابردووی گرێ سپی، ڕایگەیاند: تەقینەوەی گرێ سپی بەشێکە لە پلانی تورکیا بۆ ئابلۆقەدانی شار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا باڵی وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە پەیامێکدا کە لە KRDnews بڵاوی کردۆتەوە، وێرای ئیدانە کردنی بۆمب دانەریی رۆژی ڕابردووی گرێ سپی، تورکیای بە هۆکاری سەرەکیی ئەو هێرشە زانی.

باڵی لەو پەیامەدا ڕایگەیاند: تەقینەوەی گرێ سپی بەشێکە لە پلانی سیستەماتیکی تورکیا بۆ ئاژاوەنانەوە و ناچار کردنی خەڵکی ئەو شارە بۆ هەڵاتن و چۆڵ کردنی شار و ڕەخساندنی هەلی گۆڕینی دیموگرافیای.

ڕاشیگەیاند: لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکان لە لایەن تورکیاوە رۆژانە شایەدی تەڵەی لەو جۆرەین. ئێستا کە تورکیا بەرپرسایەتی ناوچەی پێیە، هەموو جیهان دەبێ بەو قەناعەتە گەیشتبن کە هەڵمەتەکانی تورکیا لە ناوچەدا هیچ جیاوازییەکی لە گەڵ هەڵمەتەکانی داعش نییە.

وتەبێژی هەسەدە لە درێژەدا بە ئاماژە بە کرانە ئامانجی خەڵکی سڤیلی گرێ سپی لە لایەن سوپای تورکیا و ملیشیا پاڵپشت‌کراوەکانی وەک تاکتیکێک بۆ قەڵاچۆکردنی شار هاوشێوەی ئەوی لە عەفرین ڕووی داوە، وتی: داوا لە هاووڵاتیانی ئاسایی دەکەین کە لەو بارەیە زۆر بە هوشیاریی و وردبینییەوە بجووڵێنەوە و لە ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی تورکیا لە باکووری سووریا لە ماڵەکانیان نەینە دەرێ.

شایانی باسە، بە گوێرەی دوا ئامارە بڵاوبۆکان تا ئێستە تەقینەوەی گرێ سپی ١٥ کوژراو و ٢٣ برینداری لێ کەوتۆتەوە.

News Code 29167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =