بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بە ئاماژە بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا نووسی: ئێرانییەکان هەرگیز خۆیان ڕادەستی زۆربێژی ناکەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: سەپاندنی تیرۆریزمی ئابووری بە سەر فەرمانبەرانی کەرتی بیناسازی ئێران، تەنیا نیشانەی سەرنەکەوتنی سیاسەتی زیاترین گوشارە. ئەمریکا تەنانەت ئەگەر هەر پیاو، ژن یان منداڵێک گەمارۆ بدات، ئێرانییەکان هیچ کات چۆک دانانەوێنن لە بەرانبەر زۆربێژیدا. ئەمریکا لە جیاتی دروست کردنی گێرەوکێشەی زیاتر بۆ خۆی، ئەبێ دەست لە سیاسەتە شکست خواردووەکەی هەڵبگرێت و بگەڕێتەوە سەر بەرجام.
Your Comment