بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "مێژووی مۆسیقای سنە" لە نووسین و توێژینەوەی مستەفا زارعی رۆژی یەکشەممە ١٢ی خەزەلوەر لە ڕێوڕەسمێکدا بە هاوکاریی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان لە هۆڵی ژمارە یەکی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە ڕوونوێنی دەکرێت.
لەو ڕێوڕەسمەدا بڕیارە ئۆرکێسترای فەرهەنگی هونەری منداڵان و میرمنداڵانی سنە بە دەنگی ئیرەج بەهرام نژاد و گرووپی مۆسیقای ئارێزی سنە چەندین کۆپلەی مۆسیقایی پێشکەشی ئامادەبووان بکەن.
بۆچوونی ئێوە