بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی فەرهەنگی مەریوان بڕیارە رۆژی پێنجشەممە (٩ی خەزەلوەر) بە بەشداریی مامۆستایان و ڕەخنەگرانی ناسراوە کۆڕێک بۆ خوێندنەوە و تاوتوێی کتێبی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" لە نووسینی بێهرووز بوچانی و هەروەها بەرهەمە فیلمەکانی ئەو هونەرمەندەی تاراوگە لەو شارە بەڕێوە ببات.
بڕیارە لەم کۆڕە بەرهەمەکانی بێهرووز بوچانی هاوکات لە گەڵ نمایشی فیلمەکەی لە لایەن مامۆستایان دوکتۆر ئومێد وەرزەندە، دوکتۆر بێهرووز چەمەن ئارا و پەرویز ڕۆستەمی تاوتوێ بکرێت.
شایانی باسە، "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" چیرۆکی سەفەری خودی نووسەرەکەیە بۆ ئۆسترالیا و دەستگیرکرانی لە بازگەی پەنابەرانی ئۆسترالیا لە دوورگەی مانووسدا و خۆبواردنی دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە پێدانی مۆڵەتی چوون بۆ خاکی ئۆسترالیایە. ئەو چیرۆکە لە واتساپدا نووسراوە و پاشان لە لایەن "ئومێد تەوفیقیان" و "موونس مەنسووبی"یەوە کراوەتە ئینگلیزی.
ئەم ڕۆمانە تا ئێستا چەندین خەڵاتی گرینگی وەک "ڤیکتۆریەن پریمییەر" (گرینگترین خەڵاتی ئەدەبی ئۆسترالیا)، نیۆسات ڤیلز پریمییەر، خەڵاتی بایۆگرافی و کتێبی دایکۆمێنتی ساڵی ئۆسترالیای مسۆگەر کردووە.
ئەم کتێبە لە لایەن "دوکتۆر هاشم ئەحمەد زادە"وە کراوەتە کوردی و لە دەزگاى غەزەلنووس لە شاری سلێمانی و خانەى کتێبی ئەرزان لە وڵاتى سوید چاپ و بڵاوبۆتەوە.
Your Comment