AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٨ ١٣:٢١

لە لایەن زانکۆ کوردستان؛

حەوتەمین ژمارەی توێژین نامەی ئەدەبیاتی کوردی بڵاو کرایەوە

حەوتەمین ژمارەی توێژین نامەی ئەدەبیاتی کوردی بڵاو کرایەوە

حەوتەمین ژمارەی توێژین نامەی ئەدەبیاتی کوردی وەک ئۆرگانی پسپۆڕانەی توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان، تایبەت بە وەرزەکانی بەهار و هاوینی ئەوساڵ هاوکات لە گەڵ پێنجەمین ساڵی چالاکیی چاپ و بڵاوکرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم ژمارەی "توێژین نامەی ئەدەبیاتی کوردی" ١٢ وتاری زانستی - توێژینەوەیی لە مژارەکانی ئەدەبیات، ئەدەبی بەراوەردکاری، فۆلکلۆرناسی، زمانناسی، ماناناسی و فۆنیم‌ناسی، ئایین و فەرهەنگ ناسی بە قەڵەمی مامۆستایان و پسپۆڕانی ئاکادیمی و لەوان نەجمەدین جەباری، ڕەحمان وەیسی، زانیار نەقشبەندی، حەسەن سەرباز، فاتمە مودەرەسی، هاسی یووسفی، یاسر و عەلی سەنایی، هادی ڕیزوان، محەمەد مەحوی، یادگار لەتیف شارەزووری، عەبدوڵڵا حسێن ڕەسووڵ و ... ئاراستە کراوە.

لایەنگران دەتوانن بە سەردان کردنی ماڵپەڕی (http://jokl.uok.ac.ir) هەرکام لە وتارەکانی ئەم گۆڤارە بە فۆڕمەتی PDF دابەزێن و بیخوێننەوە.

News ID 29103

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha