توێژینگەی کوردستان ناسی
-
بەرهەمەکانی "ئەرسەلان کامکار" لەلایەن زانکۆی کوردستانەوە بڵاو دەکرێتەوە
زانکۆی کوردستان بە واژۆی ڕێککەوتننامەیەکی فەرمی لەگەڵ ئەرسەلان کامکار، ئاهەنگساز و ژەنیاری ناسراوی کورد، بەرپرسیارێتی چاپ، بڵاو کردنەوە و سەلماندنی زانستی بوونی ئاسەوارە مۆسیقاییەکانی ناوبراوی لە ئەستۆ گرت.
-
جێگری وەزیری زانست: خەڵاتی قەڵەمی هەژار بەستێنی دەرکەوتنی لێهاتووییەکانە
جێگری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژی لە پەیامێکدا بۆ فێستیڤاڵی خەڵاتی قەلەمی هەژار، ڕایگەیاند: ئەم فێستیڤاڵە بەستێنێکە بۆ لێکدرانی ئاسۆگەلی جۆراوجۆری هزری و دەرکەوتنی لێهاتووییەکان لە بواری نووسیندا.
-
میراتی هەژار، هاندەری درێژەی ڕێ
یەکەمین خولی خەڵاتی نێودەوڵەتیی قەڵەمی هەژار لە کاتێکدا چالاکییەکانی دەستپێکرد، کە ئامادەبووان و بەڕیوەبەرانی ئەم ڕووداوە گرنگە، پێداگرن لە ڕۆڵی بێوێنە و هاندەرانەی مامۆستا هەژار لە گەشاندنەوە و بووژانەوەی زمان و ئەدەبی کوردی.
-
زانکۆی کوردستان لە ڕیزی باشترین زانکۆکانی ئێران؛ پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ 28 وڵاتی دنیا
جێگری توێژینەوەیی زانکۆی کوردستان ڕایگەیاند: زانکۆی کوردستان زانکۆیەکی گەنجە، بەڵام بە متمانە بە خوای گەورە، ئەمڕۆ لە ڕیزی زانکۆ پلە یەکەکان و لە ڕیزی 9 زانکۆی سەرەکی ئێرانە.