ڕاوێژکاری سەرەکی ئەبووبەکر بەغدادی کوژراوە

ئەمریکا پاگەندەی کرد کە وتەبێژی داعش و پیاوی ژمارە دووی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ئۆپراسیۆنێکی جودادا کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی پایە بەرزی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە کوژرانی ئەبو حەسەن موهاجر وتەبێژی داعش و بەرپرسی پایەبەرزی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، لە ئۆپراسیۆنێکی جودای هێزەکانی ئەمریکا پشت ڕاست دەکاتەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی یەکشممە، هێزە کوردییەکانی ناسراو بە یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایانگەیاند کە موهاجر لە ئۆپراسیۆنی هاوبەش بە ئامادە بوونی هێزە ئەمریکییەکان و هێزە کوردییەکان لە باکووری سووریا کوژراوە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە نەیویست ناوی دەربخرێت، ڕایگەیناد کە موهاجر لە شاری جرابلۆسی سووریا لە پارێزگای حەڵەب کوژراوە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، ئەو ئۆپراسیۆنە کە بووە هۆی مەرگی پیاوی ژمارە دووی داعش، لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ئەنجام بووە و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیش تێیدا ڕۆڵی گرینگیان هەبووە.

لە لایەکی ترەوە، ژنراڵ مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی دیمۆکراتی سووریا ڕایگەیاند کە ئەو ئۆپراسیۆنە، درێژەی ئۆپراسیۆنە پێشووەکە بوو کە تێیدا ئەبووبەکر بەغدادی کوژرا.

ژنراڵ مەزڵووم کۆبانێ ئەو وتەبێژەی گرووپە تیرۆریستی داعشی دەستی راست و ڕاوێژکاری سەرەکی بەغدادی ناولێبرد.

News Code 29087

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =