بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەرەبیە، مەزڵۆم کۆبانی، فەرماندەی باڵای هەسەدە لە کاردانەوە بە کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی ، سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش، وتی: ئەو ئۆپراسیۆنە ئەنجامی ۵ مانگ کاری هەواڵگری دژوار و تەکنیکی بووە.
لەمبارەوە مەزڵۆم کۆبانی ڕایگەیاند: دوای پێنج مانگ کاری هاوبەشی هەواڵگری لە ئاکامدا بە هەڵمەتێک تیرۆریست ئەبووبەکر بەغدادی تۆپێندرا.
کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی دوێنێ لە لایەن ئەمریکاوە پشتڕاست کرایەوە.

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک وردەکارییەکانی ئۆپراسیۆنی کوژرانی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند.
News Code 29061
بۆچوونی ئێوە