بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆشەیتێد پرێس، وەزارەتی دارایی ئەمریکا پاگەندەی کردووە کە ئەو وەزارەتخانە هەوڵگەلێکی بۆ وەرگرتنی متامنە لە دابین کردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە ئێران هاوکات لە گەڵ بەردەوام بوونی گەمارۆکان ئەنجام دەدات.
لە هەمان پێوەندیدا خەزێنەداری ئەمریکا پاگەندەی کردووە بە مەبەستی پاڵپشتی لە خەڵک، مۆڵەتی برێک هەوڵی بازرگانی دەردەکات، هەرچەند ئەو وەزارەتخانە هاوکات لە گەڵ شوێنگیری سیاسەتە دژە ئێرانییەکانی خۆی لە بەردەوام بوونی گەمارۆکانی هەواڵی داوە.
ئەو پاگەندەیەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دوابەدوای بەرز بوونەوەی نیگەرانی و ڕەخنەی ڕای گشتی جیهان لە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی پێداویستییە مرۆڤدۆستانەکانی ئێران ڕاگەیێندراوە.
پیشتر سەرۆک کۆماری ئێران گەمارۆکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێرانی وەکوو نموونەی ڕوونی تیرۆریزمی ئابووری ناولێبردبوو.
بۆچوونی ئێوە