بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دوایین ڕۆژی ئاگربڕی پێنج ڕۆژەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە باکووری سووریا وتی: مۆڵەتی ١٢٠ کاتژمێرەیەک کە بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی یەپەگە و پەکەکە لە نێوان تورکیا و ئەمریکا لە سەری ڕێککەوتنمان کردبوو ئەمڕۆ کاتژمێر ٢٢:٠٠ بە کاتی ناوچەیی تورکیا کۆتایی دێت. بە هیچ شێوەیەک ئەو مۆڵەتە درێژ نابێتەوە.
بە پێی نووسراوی تەلەڤیزیۆنی NTV، کالین لە درێژەدا وتوویە: هیوادارین کە هێزەکانی یەپەگە تا شەو بە تواوەتی ناوچە چۆڵ بکەن و بە پێی ڕێککەوتنەکان هەڵسوکەوت بکەن. ئەگەر دڵنیا بین کە هێزەکانی یەپەگە لە ناوچەکە چوونەتە دەرەوە ئەمرۆ ئۆپراسیۆنەکان کۆتاییان پێدێت.
Your Comment