بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گڵوباڵ نیوز، لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوی کەنەدا هاتووە: کەنەدا بە توند هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر سووریای ئیدانە دەکات. هەوڵی تاک لایەنەی تورکیا هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری ئەو ناوچە و دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی قەیرانی مرۆیی و لەمپەرێک لە سەر ڕێگای ئەو پێشکەوتنانە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەدەستی هێناوە.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا زیادی کرد: ئێمە داوای پاڵپشتی لە خەڵکی سڤیل دەکەن و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین تا پێبەندی بەڵینەکانیان بن لە چوارچێوی یاسا نێودەوڵەتییەکان. بە پێی ئەو گۆڕانکاریانە، کەنەدا مۆڵەتی هەناردە کردنی چەک بە تورکیای بە شێوەی کاتی ڕاگرتووە.
بۆچوونی ئێوە