ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە چاو پێش هاتنی ئەمریکا کەم بووەتەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرگری لە بڕیارەکەی خۆی بۆ پشت هەڵکردن لە کوردەکانی سووریا دەکات و دەڵێت: بوونی سەربازی ئەمریکا یارمەتی دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکەی نەداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند: دەبێت ئەم شەڕە بێکۆتاییانە کۆتایی بێت و نابێت گوێ لەو کەسانە بگرین کە داوا دەکەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بمێنینەوە.

ترامپ لەبارەی دۆخی باکووری سووریاوە وتی: ئەوانەی ئێمەیان بردە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ۸ تریلیۆن دۆلاریان بەئێمە خەرج کرد و بە هەزاران کەسیان پێکردینە قوربانی، ئێستا داومان لێدەکەن لەوێ بمێنینەوە.

دەشڵێت: نابێت گوێ لەو کەسانە بگرین کە هیچ زانیارییەکیان نییە، ئەوانە سەلماندوویانە کە کەسانی بێ بەهرەن.

شەوی رابردووش لە کۆنفرانسێکی سیاسی ساڵانەدا لە واشنتۆن، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە رووداوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق رایگەیاند: "ساڵی پاریش گوتیان دەبێت شانبەشانی کوردەکانی عێراق شەڕ بکەین، گوتمان کە شەڕ شانبەشانی کوردەکان ناکەین لەدژی عێراق، شەڕێکی بچووک روویدا، جێمانهێشت و تەماشامان کرد و هیچ رووینەدا".

ئەوەشی وت کە  "پێموانییە کە دەبێت سەربازەکانمان بۆ ماوەی ۵۰ ساڵی دیکەش سنوورەکانی نێوان سووریا و تورکیا بپارێزن لەکاتێکدا ئێمە لێرە ناتوانین سنوورەکانی خۆمان (سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک) بپارێزین".

News Code 28858

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =