بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد جەلال بەڕێوەبەری چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی بە ئاماژە بە بەشداریی نزیکەی ٢٥٠٠ فیلمی درێژی سینەمایی، كورتە فیلم، فیلمی بەڵگەیی و ئەنیمەیشێن لە ۷۸ وڵاتی جیهان لەو فێستیڤاڵە، وتی: پاش داوەریی قۆناغی یەکەمی لیژنەی هەڵبژاردن سەرجەم ۱۳۴ فیلم بۆ بەشی ڕکابەری هەڵبژاردران.
ناوبراو وتیشی: ئەمیر غوڵامی و ئیرەج محەمەدی ڕەزینی دەرهێنەرانی ناسراوەی کوردی ئێرانی وەک ئەندامانی سەرەکیی لیژنەی هەڵبژاردنی فیلم، دەورێکی بەرچاویان بووە لە هەڵبژاردنی بەرهەمە فیلمییەکان لە قۆناغی یەکەمدا و جێی خۆیەتی لەوبارەیەوە دەستخۆشیان لێ بکرێت.
شایانی باسە، رۆژی ڕابردوو (٧ی ئاکتەوبر/ ١٥ی ڕەزبەر) چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی وێرای دابەش کردنی خەڵاتەکان، پاش حەوت رۆژ کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا و لەمناوە سێ دەرهێنەری ئێرانی بە ناوەکانی ڕەزا میرکەریمی بۆ فیلمی قەسری شیرین، ڕەزا محەمەدی بۆ ئەنیمەیشێنی "خەونەکان لە قووڵاییدا" و ئارمین پوور محەمەد بۆ فیلمی "کەرگەدەن" بە نۆرە سێ خەڵاتی باشترین دەرھێنەری فیلمی بڵیند، باشترین فیلمی ئەنیمەشن و بەهرەی نوێیان مسۆگەر کرد.
بۆچوونی ئێوە