فواد جەلال
-
لە گەڵ کۆتایی فێستیڤاڵ ڕاگەیێندرا؛
٢ ئێرانی لە لیژنەی هەڵبژاردنی چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی
بەرپرسانی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی ڕایانگەیاند کە ئەمیر غوڵامی و ئیرەج محەمەدی ڕەزینی دوو دەرهێنەر و ئەنیمەیشێنسازی کوردی ئێرانی لە ئەندامانی سەرەکیی لیژنەی هەڵبژاردنی قۆناغی یەکەمی فیلمەکانی ئەم خولەی فێستیڤاڵە بوون.
-
لە پرێس کۆنفڕانسی فێستیڤاڵدا ڕاگەیێندرا؛
چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی لە ڕیزی باشترین فێستیڤاڵەکانی جیهانی دەبێت
ستافی بەڕێوەبەری چوارەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا وێرای ڕوون کردنەوە لەبارەی هەنگاوە هەڵگیراوەکان، ئاماژەیان بەوە دا کە خولی نوێی ئەم فێستیڤاڵە جیاوازتر لە خولەکانی ڕابردووی بڕیارە لە ئاستی باشترین فێستیڤاڵەکانی جیهانی فیلم بەڕێوە بچێت.