بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا دیدار و گفتوگۆیان کرد.
بارزانی لەم دیدارەدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له دۆخی كورد له سووریا، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆك پوتین و ڕووسیای كرد كه له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكاری و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانیان کردووه .
لای خۆیەوە لاڤرۆڤ به‌رده‌وامیی پشتگیریی ڕووسیای بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و خۆشحاڵیی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دیالۆگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق ده‌ربڕی.
هەروەها سپاسی هەرێمی کرد بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه به كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا ڕووسییه‌كان دراوه تا وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له كه‌رتی وزه‌دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ مۆسكۆ، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر له عێراق و ناوچه‌كه، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان تاوتوێ كرد.
بۆچوونی ئێوە