بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی هەواڵی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات بڵاوکرایەوە مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا و موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆیەکی تەلەفۆنییان سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی تورکیا لە خاکی سووریا کرد.
چاوش ئۆغڵۆ بە جەخت لە سەر ئامادە بوونی "کاتی" تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە ڕێز دادەنێت بۆ " یەکپارچەیی خاک" ی سووریا.
هاوکات موحەمەد جەواد زەریف لە ئەو گفتوگۆ تەلەفۆنییە وێڕای ڕاگەیاندنی دژایەتی ئێران لە گەڵ هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە خاکی سووریا داوای ڕێز بۆ یەکپارچەیی ئەو وڵاتەی کرد.
Your Comment