بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەری ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک خولێکی نوێ لە مانۆڕئی هاوبەشیان بە بەکارهێنانی تەقەمەنی ڕاستەقینە لە بنکەی شەدادێ لە دەڤەری حەسەکە بەڕێوە بردووە. لە ئەو ڕاهێنانە، کۆپتەرەکانی هاوبەشی بەشداریان کردووە و بە گەشت بەردەوام لەسەر ئاسمانی ناوچەکە و هاویشتنی منەوەر، پاڵپشتی بەشێک لە ئۆپراسیۆنەکەیان کردووە.
بە ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجەییەکان، ئامانجی ئەو مانۆڕە بەرز بوونەوەی ئامادەیی ڕەزمی و تۆکمە کردنەوەی هاوئاهەنگی مەیدانی نێوان دوولایەنەکە ڕاگەیێندراوە.
ئەو هەوڵە لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامی هاوپەیمانی بۆ تۆکمە کردنەوەی بنکە سەربازییەکانی خۆ لە کوردستانی سووریا ئەنجام دەدرێت. تەنیا چەند ڕۆژ پێش لە 13 ی ئووت دوو فڕۆکەی باری هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی خەراب ئەلجەیر لە دەڤەری ڕمیلان لە باکووری حەسەکە نیشتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو جموجوڵانە، سەرچاوە خۆجەییەکان لە بەرز بوونەوەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە هەواڵ دەدەن، کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە و نیگەرانییەکان لە گەڕانەوەی دووبارەی داعش چڕ بووەتەوە.
لە پاڵ داعشدا، ئاڵۆزی نێوان هێزە کوردیەکان و حکومەتی ناوەندیش لە سێبەری شکستی دانوستانەکانی نێوان ئەو دوولایەنە زیادی کردووە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاوکات لەگەڵ هاوردەی چەکی نوێی ئەمریکا بۆ کوردستانی سووریا وئەگەری پێکدادانی کورد کەگەڵ ئەرتەشی سووریا، مانۆڕی سەربازی هاوبەشی هێزە کوردییەکان و ئەمریکا زیادی کردووە.
News ID 56471
Your Comment