AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٩ ١٥:٤٠

ڕێککەوتنی بریتانیا، عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ تێکشکاندنی تۆڕەکانی قاچاخی مرۆڤ

ڕێککەوتنی بریتانیا، عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ تێکشکاندنی تۆڕەکانی قاچاخی مرۆڤ

دەوڵەتی بەریتانیا بە وزژۆی ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ عێراق و هەرێم ، ڕەوتی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی عێراق بێ بەڵگەی نیشتەجێبوونی خێرا کردووەتەوە لە ئەو بارەوە هاوکارییەکی سێ قۆڵی لە دژی قاچاخی مرۆڤ واژۆ کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تێلێگراف ڕاپۆرتی دا کە دەوڵەتی بریتانیا بە واژۆی ڕێککەتنێکی نوێ لەگەڵ بەغدا و هەولێر، ، ڕەوت یگەڕاندنەوەی کۆچبەرانی عێراقی ڕەت کراو لە دۆسیەی پەنابەرێتی ئاسان دەکاتەوە. ئەو ڕێککەوتنە کە لەلایەن دێن جاویس، وەزیری ئاسایشی بریتانیا و فواد حسێن جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق یەکلایی بووەتەوە، بریتییە لە گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی و تاوانبارانی عێراقی سزادراو و هەروەها هاوکاری سێ قۆڵی بۆ لەناوبردنی تۆڕەکانی قاچاخی مرۆڤە کە بەشێکی بەربڵاوی هەڵمەتی گواستنەوەی پەنابەران لە عیراقەەوە بۆ ئەورووپا بەڕێوەبەرایەتی دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، زۆربەی ئەو تۆڕانە لە هەرێمی کوردستان و بەغدا جێگیرن و قاچاخچیانی کورد کۆنترۆڵی کەناراوەکان و کەپمەکانی باکووری فەڕەنسایان بەدەستەوەیە.





News ID 56472

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha