ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەڕی 12 ڕۆژە کە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد، خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی بەرگری کۆماری ئیسلامی بوو. ئەو شەڕە کە لەلایەن ئێرانەوە وەڵامی ڕووخێنەری بەدواوە بوو، نەک هەژمونی پووچی ئیسرائیل تێکشکا، بەڵکوو پێگەی ئێران وەکوو هێزێکی دیاریکەر لە هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکان سەلمێندرا.
لایەنەکانی شەڕی 12 ڕۆژە و دەستکەوتە سەربازییەکانی ئێران
شەڕی 12 ڕۆژە کە بە هێرشی ئیسرائیل و شەهادەتی کۆمەڵێک لە فەرماندەکان و زانایانی ئێرانی دەستی پێکرد، ئەزموونێکی گەورە بۆ توانی بەرگری ئێران بوو. سەرەڕای هیرشی کوتوپڕ بەڵام کاردانەوەی خێرا و بەربڵاوی هێزی سەربازی ئێرانی بەدواوە بوو. سیستەمی بەرگری ئیسرائیل کە وەکوو سیستەمێکی دزەنەکراو دەناسرا هەمبەر مووشەک و درۆنەکانی ئێران ناکارامە بوو و ڕژیمە خەساری قورسی بەرکەوت.
سەرلەشکەر مووسەوی: وەڵامی ڕووخێنەر چاوەڕوانی هێرشبەران دەکات

سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان دوای ئەو شەڕە چەندین جار لەسەر ئامادەیی بێ وێنەی هێزە چەکدارەکان بۆ بەرگری لە وڵات جەختی کردووە. وتیشی: دەستی ئێمە هەم بۆ دانوستان پڕە و هەم بۆ شەڕیش. ئێران شەڕخواز نییە بەڵام ئەگەر دوژمن هێرش بکات بەرگری لە خۆمان دەکەین.
ئەمیر سەرلەشکەر حاتەمی: هاودڵی ئەرتەش و سپا، کلیلی سەرکەوتن

ئەمیر سەرلەشکەر ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتی ئەرتەش لە دیداری فەرماندەکانی سپا لەسەر هاوکاری و هاودڵی بێ وێنەی ئەو دوو قۆڵە لە شەڕی 12 ڕۆژە جەختی کرد.
هەروەها وتیشی: شەڕی 12 ڕۆژە خاڵە بەهێز و لاوازەکانمای ئاشکرا کرد و ئێستا سیستەمە بەرگریەکانمان ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکن.
سەرلەشکەر پاکپوور: ئامادەیی رەزمی سپا لە لووتکەدایە

سەرلەشکەر پاکپوور فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە لێدوانێکدا لەسەر ئامادەیی رەزمی سپا جەختی کرد و وتی: شەڕی 12 ڕۆژە نیشانی دا کە ئێمە توانی وەڵامدانەوە بە هەر جۆرە هەڕەشەیەکمان لە زووترین کاتدا هەیە.
هەروەها ئاماژەی دایە سەر ڕۆڵی هێزی قودس لە تۆکمە کردنەوەی میحوەری بەرخۆدان و وتی: بەرەی بەرخۆدان ئەمڕۆ بەهێزتر لە هەمیشەیە و بەرەوڕووی هەر جۆرە سەربزێویەکی دوژمن دەبێتەوە.
ئامادەیی چەند ڕەهەندی بۆ بەرگری و پەشیمان کردنەوە
کارناسانی سەربازی پێیان وایە شەڕی 12 ڕۆژە خاڵی وەرچەرخان لە تۆکمە کردنەوەی توانی بەرگری ئێران بوو. ئیبراهیم عەزیزی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس وتی: شەڕی 12 ڕۆژە تەنیا بەشێک لە توانی سەربازی ئێرانی نیشان دا و توانی بەرگری ئێمە زیاتر لە ئەو شەڕەیە.
یەکگرتوویی نەتەوەیی: چەکیسەرەکی هەمبەر هەڕەشەکانە
یەکێک لە بەرچاوترین دەستکەوتەکانی شەڕی 12ڕۆژە نیشاندانی یەکگرتوویی نەتەوەیی بوو. ڕێبەر لە دیداری بەرپرسانی دەسەڵاتی داد جەختی کرد: کاری گەورەی خەڵک لە ئەو شەڕە، لە جۆرە ورە، ئیرادە و متمانە بەخۆیی نەتەوەیی بوو و لێکدانەوەکانی دوژمنی تێکدا.
دەرەنجام:
شەڕی 12 ڕۆژە، سەرەڕای خەسار و شەهادەتی کۆمەڵێک لە باشترین منداڵانی ئێران، بووە هەلێک بۆ نمایش کردنی دەسەڵاتی سەربازی، یەکگرتوویی نەتەوەیی و دیپلۆماسی زیرەکانە. لێدوانەکانی ئەو سەردارانە کە لە سەرەوە هاتووە، هەر هەمووی لەسەر یەک خاڵ جەخت دەکات: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە لووتکەی ئامادەییە و هەر جۆرە سەربزێوییەکی دوژمن وەڵامی ڕووخنەری دەدرێتەوە. ئەو ئامادەییە، پشتیوانێک بۆ ئاسایشی گەلی ئێرانە و متمانەییەک بۆ پاراستنی سەربەخۆیی و سەربڵندی وڵات هەمبەر هەڕەشەکان.
Your Comment