AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ١٤ ٢٢:٤٥

کاردانەوەی رێبەری باڵای ئێران بە ڕووداوەکانی عێراق:

پیلانی دوژمنەکان بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێوان ئێران و عێراق کاریگەر نابێت

پیلانی دوژمنەکان بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێوان ئێران و عێراق کاریگەر نابێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق پەیامێکیان بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا لە سەر تویتەری نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیامێک بڵاو بووەوە کە تێدا لە زمانی ڕێبەری ئێرانەوە نووسراوە دوژمنەکان نەیانتوانی دووبەرەکی لە نێوان گەلانی ئێران و عێراق دروست بکەن. 

ئایەتوڵڵا خامنەیی:

ئێران و عێراق دوو نەتەوەن کە جەستە و دڵ و گیانیان بە هۆی ئیمان بە خوا و مەحەبەتی ئەهلی بەیت و حەزرەتی حسێنی کوڕی ئیمام عەلی، پێکەوە گرێدراوە؛ ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە یەک نزیک دەبنەوە.   

دوژمنەکان دەیانەوێت دووبەرەکی بنێننەوە بەڵام نەیانتوانی و پیلانی ئەوان کاریگەر نابێت.

News ID 28716

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha