بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی گوتاری مەرجەعییەتی ئایینی شیعەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "جارێکی دیکە مەرجەعی باڵای ئایینی دەریخست کە گەرەنتی ئاسایش و رێگەی رۆشنکەرە و داڕێژەرەی رێگەی رێنمونییە لە رۆژانی سەختی و ناخۆشییەکاندا. "
وتیشی: "گەلی عێراق و هەموو جیهان گوێی لە دەقی گوتاری نووسراوی نوێژی هەینی بوو کە هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو رووداوانە دەربڕی کە بە داخەوە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت، مەرجەعییەت پەلاماردانی گیان و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتی و بۆ سەر خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان و تووندوتیژی و کردەوەی تێکدەرانەی رەتکردەوە و ئیدانەی کرد".
عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەکردووە کە" حکومەت بە هەموو دامەزراوەکانییەوە پابەندە لە بەردەم خوای گەورە و مەرجەعییەتی باڵا و گەلی عێراق کە پابەندە بە راپەڕاندن و ئەنجامدانی ئەرکەکانی و پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی پراکتیکی و تەواوی هەوڵەکانی خۆشی دەخاتەگەڕ بۆ سوککردنی کۆژانەکانی هاووڵاتیان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و رەخساندنی هەلیکی کار بۆ بێکاران و دوورخستنەوەی خزم خزمێنە لە دامەزراندن و تەواوکردنی دۆسیەی ئەوانەی تۆمەتبارن بەوەی یارییان بە موڵکی گشتی کردووە و دەستیان بەسەرداگرتووە بۆ ئەوەی بدرێنە دادگا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە هەردوو دەسەڵاتی یاسادان و دادوەری کرد کاری هاوبەش و هاوکار و هاوئاهەنگ بن لە هەموو پسپۆری و دەسەڵاتەکانی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی و پلانی پێویست لە چوارچێوەی خشتەیەکی کاتی روون، بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازیی پێویست.
عادل عەبدولمەهدی داوا لە هێزە سیاسییە گەورەکانی عێراق دەکات لەنێوان خۆیاندا هاوکاری بن و هاوکاری حکومەت بکەن بۆ فەراهەمکردنی سەرجەم مەرجەکانی چاکسازیی و پێوستییەکان وەک ئەوەی مەرجەعی باڵای پێشکەشی دەکات و پێویستە هەموون پابەندبوون پێوەی و رایبگەیێنن.
Your Comment