نابێ ڕێگە بدرێت ڕاستییەکانی بەرەڤانی پیرۆز لە بیر بکرێت

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئابێ ئیزن بدرێت ڕاستییەکانی بەرەڤانی پیرۆز کۆنە ، نکۆڵی و لە بیر بکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی، قسەکانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لە گەڵ کاربەدەستانی کۆنگرەی ٦٢٠٠ شەهیدی پارێزگای مەرکەزی کە لە رێکەوتی ٨ ی ڕەزبەری ٩٨ بەڕێوە چووبوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شوێنی ئەو فێستیڤاڵە لە ئەراک بڵاو بووەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو دیدارە، بە جەخت لە سەر پێویست بوونی کۆ کردنەوەی بیرەوەرییە بەنرخەکانی باوکان، دایکان و هاوژینی شەهیدەکان، زیادیان کرد: شەهادەت، خەڵاتێکە کە خودای گەورە پێشەکشی ئەو کەسە گەورانەی کردووە و شرۆڤەی حاڵ و ژیانی شەهیدان، گیانبازان و گیان فیداکانی ئەو ڕێگایە، سەراتسەر پڕە لە وانە، و نیشاندەری پلە باڵاکانی مەعنەویتیانە.

ڕێبەر ئامانجی شەهیدان لە جیهادی وەرگرتنی ڕەزامەندی خودا و یادی ناوی حەزرەتی سەیدوشوهەدا (د.خ) هێنایە ئەژمار و وتیان: نابێت ئیزن بدەین ئەو ڕاستییانە، کۆنە، نکۆڵی و لە بیر بکرێن، هەروا ک ئەمڕۆکە بڕێک کەس، هەندێک پرسی شۆڕش ڕاشکاوانە نکۆڵی دەکەن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشیان: بەڕێوە چوونی ئاوەها کۆبوونەوەگەلێک نابێت کۆتایی کار بێت، بەڵکوو ئەبێ وەکوو دەسپێکی ڕێگا لە ئاشنا کردنەوەی گەنجان و تازەلاوان لە گەڵ شۆڕش و بەرەڤانی پیرۆز بێت.

News Code 28649

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =