بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویته‌ری خۆی داوای له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردووه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له‌و توندوتیژیانه بكه‌ن كه له خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غداد كه‌وته‌وه.
میللەت پرێس نووسی: دوێنێ نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندانیان له دژی كه‌میی خزمه‌تگوزاری و بێكار و گه‌نده‌ڵی ساز كرد.
خۆپیشانده‌ران پردی جمهوریان به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز كه باره‌گای حكومه‌ت و دیپلۆماتكارانی بیانیی لێیه، په‌ڕینه‌وه و تهلارێكیان سووتاند كه چێشتخانه‌یه‌كی توركی تێدا بووه و له‌وێوه هێزه ئه‌منییه‌كان بۆمبی فرمێسكڕێژیان ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كردووه.
خۆپیشاندانه‌كه توندوتیژیی لێكهوتهوه و هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد و به‌هۆیه‌وه ۳ كه‌س كوژران و ۶۰ی تریش برینداربوون.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێ سەرچاوە لە بریندار بوونی ۲۰۰ کەس کردووە.
Your Comment