بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاوێنە، سێزدەهەمین پیشانگای نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوە و بیناسازی ئەوڕۆ دووشەممە (٨ی ڕەزبەر/ ٣٠ی سێپتامبر) بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، چالاکییەکانی دەست پێ کرد.
لەم پێشانگاکەیە ٣٠٠ کۆمپانیا لە ٢٢ وڵاتی جیاواز کە بریتین لە ئێران، عێراق، فەڕەنسا، چێک، کوەیت، قەتەر، هیندستان، لوبنان، سەریلانکا، ئۆکراین، کەنەدا، چین، هولەندا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، سوید، میسر، سعوودی، ئۆردۆن، کەنیا، ئەمریکا و پۆڵاندا بەشدار دەبن و پیشانگا بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت. لە هەمانکاتدا پێشانگایەکی دیکەی تایبەت بە خۆراک و کشتوکاڵ دەکرێتەوە.
جۆرج خوری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای IFPی عێراق بۆ رێکخستنی پێشانگا نێودەوڵەتییەکان، لەوبارەیەوە ڕاگەیاند: لەم پێشانگایەدا ٣٠٠ کۆمپانیا لە ٢٢ وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن، ھاوکات دوو پێشانگای گرنگ دەکرێنەوە، یەکەمیان پڕۆجێکت عێراق کە پێشانگای بازرگانی نێودەوڵەتی بۆ کەرتەکانی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و کارەبا و دووەمیشیان پێشانگای خۆراکی و کشتوکاڵییە.
سێزدەهەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی ھەولێر، رۆژانە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و تێیدا چەندین دیدار و پانێڵ بەڕێوە دەچێت.
Your Comment