بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆڵی کەسایەتییەکان لە ئەفسانەی کوردی خوێندنەوەیەکی گێرانەوەناسانە بە میتۆدی پێکهاتەخوازییە کە هەوڵ دەدا چەندین دەقی چیرۆکی و ئەفسانەیی کوردی بە مۆدێلی گرێماس شرۆڤە و تاوتوێ بکات.
ئەم کتێبە لە قەوارەی پاڵتۆیی و لە دووتۆی ٧٤ لاپەڕە و تیراژی ٥٠٠ بەرگ چاپ و بڵاو کراوەتەوە
ئەحمەد چاک لە ڕەخنەگرانی ناسراوەی بۆکانییە کە پێشتر وەرگێرانی کتێبی "ماکەکانی چیرۆک" بەرهەمی ڕابێرت ئێسکۆلزی لێ بڵاو بۆتەوە و کتێبێکی دیکەشی بە ناوی "شێوازناسیی شاعێرانی بەرەی یەکەمی موکوریان" بڕیارە لە لایەن زانکۆی کوردستانەوە ئاراستە بکرێت.
بۆچوونی ئێوە