بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵوێستی خۆیی سەبارەت بە ئێران ڕاگەیاند.
ناوبراو لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە کاتی گەڕانەوە لە هەفتا و چوارەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک وتی: تورکیا دەتوانێت سەرەڕای گەمارۆکان، نەوت و گاز لە ئێران بکڕێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد: بازرگانی نێوان تورکیا و ئێران درێژەی دەبێت.
شیاوی باسە کە ڕۆژی ڕابردووش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە گفتوگۆیەکدا لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فاکس نیوز ڕایگەیاندبوو کە تاوانبار کردنی ئێران لە هێرشەکان بۆ سەر عەرەبستان باش نییە و ڕوون و ئاشکرایە کە ئەو هێرشانە لە خاکی یەمەنەوە ئەنجام دراون.
Your Comment