بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ئەناتۆڵی، مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو ٣٠٣٧ کەسی سڤیل لەوانە ٩٢٤ منداڵ و ٦٥٦ ژن بە هۆی هێرشەکانی هاوپەیمانی لە ئەو وڵاتە کوژراون.
ئەو ڕێکخراوە ڕاپۆرتەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی و ڕاپۆرتەکانی خودی ڕێکخراوەکەی بەراورد کردووە و گەیشتووەتە ئەو ئاکامە کە هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی دانی بە مەرگی ١٣١٣ کەسی سڤیل لە سووریا و عێراق ناوە بەڵام ئەو ئامارە تەنیا سەدا ٤٣ ی ئەنجامی ڕاستەقینەیە؛ ئامارێک کە تەنیا ڕاپۆرتی کوژراوەکان لە سووریایە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەو ماوەی لانیکەم ١٧٢ جار کۆمەڵ کوژیی لە سووریا کردووە. هەروەها ١٨١ جار ناوەندە هەستیارە مەدەنییەکان لەوانە ١٦ نەخۆشخانە، ٢٥ قوتابخانە و چوار بازاڕ لە لایەن ئەو هاوپەیمانییەوە کراوەتە ئامانج.
Your Comment