هوشداریی توندی ئێران بە ئەمریکا لە رێگەی باڵوێزخانەی سویسرا

وەزارەتی دەرەوە بە دەرکردنی یادداشتێکی فەرمی بۆ باڵوێزخانەی سویسرا لەبارەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکی سەبارەت بە ئارامکۆ، جەختی کرد: ئەمریکا هەر جۆرە هەڵمەتێک لە دژی ئێران ئەنجام بدات، خێرا کاردانەوە نیشان دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و پەمپێئۆی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ تۆمەتبار کردنی ئێران بە دەستهەبوون لە ڕووداوی ئارامکۆ، یادداشتێکی فەرمیی لە ئیدانە کردنی ئەو لێدوانانە لە رێگەی باڵوێزخانەی سویسراوە ڕەوانە کرد.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، وەزارەتی دەرەوە لە یادداشتەکەیدا جەختی کردووە کە لە ئەگەری ئەنجام درانی هەر جۆرە هەڵمەتێک لە لایەن ئەمریکاوە دژی ئێران، ئێران خێرا کاردانەوە نیشان دەدەا و کاردانەوەی ئێران تەنیا بە سەرچاوەی هەڕەشەکەش نابەسترێتەوە.

News Code 28416

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =