بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهرووز بۆچانی نووسەری لێهاتووی کوردی ئیلامی پاش مسۆگەر کردنی چەندین خەڵاتی گرینگ بۆ نووسینی کتێبی "نیە هاوڕییەک جگە لە چیاکان" و لەوان "ڤیکتۆریەن پریمییەر" (وەک گرینگترین خەڵاتی ئەدەبی ئۆسترالیا)، نیۆسات ڤیلز پریمییەر، خەڵاتی کتێبی دایکۆمێنتی ساڵی ئۆسترالیا و هەروەها لەم دواییەشدا خەڵاتی بایۆگرافی بووە، لە لایەن زانکۆی بیرکبِکێی لەندەن وەک مامۆستایەک بۆ وانەوتنەوە بانگهێشت کراوە.
ئەم بانگهێشتە کە لە پێناو هەوڵ و چالاکیگەلی فەرهەنگی و ئەدەبیی بۆچانی ڕاگەیێندراوە دەتوانێ هەلێک بێت بۆ دەربازبوونی ئەو نووسەرە لە جەهەندەمی دوورگەی مانووس.
شایانی باسە، "نیە هاوڕێیەک جگە لە چیاکان" چیرۆکی سەفەری خودی نووسەرەکەیە بۆ ئۆسترالیا و دەستگیرکران و خۆبواردنی دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە پێدانی مۆڵەتی چوون بۆ خاکی ئۆسترالیایە. ئەو چیرۆکە لە واتساپدا نووسراوە و پاشان لە لایەن "ئومێد تەوفیقیان" و "موونس مەنسووبی"یەوە کراوەتە ئینگلیزی.
وەرگێرانە کوردییەکەی ئەم کتێبە لە لایەن "دوکتۆر هاشم ئەحمەد زادە"وە ئامادە کراوە و هەروەها وەرگێرانی فارسیشی بە زوویی لە لایەن بڵاوکەرەوەی "چشمە" لە تاران ئاراستە دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە