گۆڕانکاری ڕواڵەتی لە دەسەڵاتی ئەمریکی، کاریگەریی لەسەر ئێران نابێت

نوێنەری رێبەری باڵا و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە یادداشتێکدا جەختی کرد: گۆڕانکاری ڕواڵەتی لە دەسەڵاتی ئەمریکی، کار لە تێگەیشتنی ئێران ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی نوێنەری رێبەری باڵا و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە یادداشتێکدا جەختی کرد: گۆڕانکاری ڕواڵەتی لە دەسەڵاتی ئەمریکی، کار لە تێگەیشتنی ئێران ناکات.

شەمخانی بە ئاماژە بە بنچینەداربوونی دژایەتی مێژوویی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە گەڵ گەلی ئێران، نووسی: ئەو دژایەتییە سەرتر لە ڕۆڵ گێڕانی چەند بەرپرسی فەرمی و هاتوچۆی بەرپرسان و دانان و لابرانیان لە پۆستە جۆراوجۆرەکانی کۆشکی سپی، کار لە تێگەیشتنی ئێران هەمبەر بە چیەتیی ئەو داپەڕانە و سیاسەتگەلی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناکات.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی هەروەها بە هێنانە بەرباسی پرسی کشانەوەی جان بۆڵتۆن لە پۆستی ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند: بێ گومان دەبێ هەڵبژاردرانی جان بۆڵتۆن بۆ ئەو پۆستە بە مانای ڕووخانی سیاسی و ئەخلاقی لە سیستەمی سیاسی ئەمریکا لە هەمبەری گەلی ئێران وێنا بکرێت. چونکە ئەو بەڵێنییەی کە ئەو گەمژانە سەبارەت بە نەگەیشتنی شۆڕشی ئیسلامی بە تەمەنی چل ساڵەیی دابووی، ئەوڕۆکە وەک بەڵگەی گەمژەیی و دەمارگرزیی بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە تۆمار کراوە. هەر بۆیە دەرکرانی پڕ لە سووکایەتیی بۆڵتۆن لە کۆشکی سپی نە تەنیا ئەوی خستە زبڵدانی مێژووەوە، بەڵکوو پڕۆژەی دژە گەلی مونافقینی وڵات فرۆشیشی بەرەوڕووی شکستێکی ئابڕووچووانە کرد.

ناوبراو لە درێژەدا بە بیرهێنانەوەی بە گەشەی بێ هاوتای دەسەڵاتی ناوچەیی کۆماری ئیسلامی ئێران و داخستنی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی سەروو مۆدێڕنی ئەمریکایی لە کەنداوی فارس وەک دەرکەوتەکانی ناکاریگەریی هەڵوێستی دژبەرانەی بەرپرسانی ئەمریکی و لەوان بۆڵتۆن لە سەر سیاسەتگەلی ستراتژیکی ئێران، ڕاشیگەیاند: لابردن و دانانی بەرپرسانی ناو دەسەڵاتی ئەمریکا، کار لە تێگەیشتن و ڕووانینی ئێران هەمبەر بە بڕیاری دزێوانەی ئەو وڵاتە ناکات و پێوەری کۆماری ئیسلامی، سیاسەتی واقیع و هەڵسوکەوتیان بە تایبەت هەمبەر بە پابەندی بە بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان و لابردنی گەمارۆی ستەمگەرانە و نایاسایی لە دژی خەڵکی ئێرانە.

News Code 28306

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =