AP ١٣٩٨ خەرمانان ١٦ ٠٨:١٣

بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ؛

سنووری خوسرەوی لە نێوان عێراق و ئێراندا کرایەوە

سنووری خوسرەوی لە نێوان عێراق و ئێراندا کرایەوە

سنوور خوسرەوی بە ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆی ئێران و عێراق بۆ هاتوچۆی زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی حسێنی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆی ئێران رۆژی ڕابردوو (هەینی ١٥ی خەرمانان) هاوکات لە گەڵ کرانەوەی سنووری خوسرەوی، ڕایگەیاند: کرانەوەی ئەم سنوورە بە هاوکاریی بەرپرسانی دوو وڵات ئەنجام دراوە و هیوادارین بەو کارە بتوانین خزمەت، ئاسانکاری، هەلومەرج و جیهازاتێکی باشتر و گونجاوتر ئاراستەی خزمەتکاران بکرێت.

ڕەحمانی فەزلی هەروەها ئاماژەی بە هەوڵی پارێزگارانی دیالە و کرماشان بۆ کردنەوەی سنووری خوسرەوی کرد و ڕاشیگەیاند: بێ گومان کرانەوەی ئەو سنوورە دەتوانێ مایەی خێر و بەرەکەت بێ بۆ هەموو ئەو شارانەی دەکەونە نێوان ئێران و عێراق و هەروەها تۆکمەتر بوونی پەیوەندیی دۆستانەی دوو وڵاتی بە دواوە دەبێت.

وتیشی: چاوەروان دەکرێت ئەوساڵ بە لابردنی ڤیزا و کرانەوەی ئەم سنوورە ژمارەی زیارەتکاران بە نیسبەتی ساڵانی ڕابردوو بەرزبێتەوە.

News ID 28243

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha