بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیای فەرمی تورکیا، سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە کە ناوی لە لیستی تیرۆردا بووە و بەرپرسی دەڤەری حەفتانین بووە لە سنووری زاخۆ.
لەو هەواڵەدا هاتووە؛ "ئەو سەرکردە ناوی نەدیم کەرکوڵەکە و بە " کاوە گەرزەن" ناسراوە، دەستێکی باڵای لە پەروەردەکردن و راهێنان چەکدارەکانی پەکەکە هەبووە".
هەواڵەکە باس لەوە دەکات کە "ئەو سەرکردەی پەکەکە لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی تورکیا لە ناوچەی خواکورک لە هەرێمی کوردستان کوژراوە و پێنج چەکداری دیکەی پەکەکەش لەگەڵ ئەودا کوژراون.
تا ئێستا دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمی پەکەکە هیچ کاردانەوەیەکی بەم هەواڵە نەبووە و ڕەت یان پشتڕاستی نەکردووەتەوە.
Your Comment