ئۆپەراسیۆنی حزبوڵڵا پێگەی نەتانیاهۆی هەڵتەکاند

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی سیاسیی زانکۆی لوبنان لای وایە کە حزبوڵڵای لوبنان هەڕەشەی بردە قۆناغی پراتیگەوە و ئەوەش بە مانای گۆڕانی هاوکێشەکان و دەستپێشخەریی حزبوڵڵا بە نیسبەتی ئیسرائیلییەکانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتییە – محەمەد فاتمی زادە: لە یەکشەممە شەوەوە کە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتەدانێکدا جەختی لە دڵنیایی لە کاردانەوە بە هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر زاحیەی بەیرووت کرد، زایۆنییەکان خەو و خۆراکیان لێ حەرام بووە.

هەر لەو پەیوەندییە بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان رۆژی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: کاتژمێری ١٦:١٥ خولەکی ئەوڕۆ (یەکشەممە ١ی سێپتامبێری ٢٠١٩) بە کاتی ناوچەیی گرووپی شەهیدانی حەسەن زێنەب و یاسر زاهر ئۆتۆمبیلێکی سەربازیان لە جادەی بنکەی ئافیفیم کردە ئامانج کە بە هۆی ئەو هێرشە کەسانی ناو ئۆتۆمبیلەکە تێکرا یان کوژراو و بریندار بوون.

بۆ لێکدانەوەی ئەو دەسکەوتەی حزبوڵڵای لوبنان هەواڵنێری ئاژانسی مێهر وتووێژێکی لە گەڵ "تەلال عەتریسی" سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی سیاسیی زانکۆی لوبنان ئامادە کردووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* لەم دواییەدا هێزەکانی بەرخۆدانی حزبوڵڵا لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنی فرۆکەیی رۆژانی ڕابردووی ئیسرائیلییەکان، تاقمێک سەربازی زایۆنی‌یان کردە ئامانج. بایەخ و پەیامی ئەو ئۆپەراسیۆنە تۆڵەئەستێنانەی حزبوڵڵا لە چیدا دەبینی؟

ـ پەیامی ئاشکرای ئەو ئۆپەراسیۆنەی هێزەکانی لوبنانی ئەوەیە کە دوژمنی زایۆنی ئەگەر دژی بەرخۆدانی لوبنان یان سووریا بجووڵێتەوە، بێ وەڵام نابێت و ئەوە پرسێکی گرینگە و پێمان دەڵێت کە هەر جۆرە دەستدرێژکارییەک، کاردانەوە و وەڵامی بەرخۆدانی بە دواوە دەبێت.

هەروەها پەیامی دیکەی ئەو داپەڕە جێگربوونی هاوکێشەی کاردانەوە و وەڵامی بەرامبەرە، چونکە ئیسرائیلییەکان تێگەییون و دەزانن کە هەر جۆرە دەستدرێژییەک، وەڵامی دەبێ و چیتر ناوێری بیر لە دەستدرێژی بکاتەوە.

پرسی گرینگی دیکەی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەوەیە کە حزبوڵڵا لە یەک حەوتەی ڕابردووەوە بە ئاشکرا و ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە وەڵامی دەستدرێژیی ئیسرائیلییەکان دەداتەوە و ئەوە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیلییەکان تەنانەت نەیانتوانی لەو هێرشەدا خۆیان بپارێزن. حزبوڵڵا پێداگرانە هەڕەشەی کرد و هەڕەشەکەشی جێبەجێی کرد. ئەوە بەو مانایە کە هاوکێشەکان گۆڕاون و حزبوڵڵا بە نیسبەتی ئیسرائیلییەکان دەستپێشخەریی بووە.

* بە باوەڕی ئێوە ئەو ئۆپەراسیۆنەی حزبوڵڵای لوبنان چ کاریگەرییەکی لە سەر دابەزاندنی پێگەی نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی بەر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو ڕژیمە لە رۆژانی داهاتوودا دەبێت؟

ـ بێ گومان ئەو کاردانەوە و وەڵامەی حزبوڵلا دەبێتە هۆی هەڵتەکان و دابەزینی پێگەی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمدا. چونکە ئەو نەیتوانی سەربازانی بپارێزێت و نەیتوانی وەڵامی هێرشی بەهێزی حزبوڵڵا بداتەوە، بەڵکوو هێرشێکی لاوازی لە باشووری لوبنان و بە دوور لە ناوچەگەلی نیشتەجێی ئەنجام دا.

بەو هۆیە نەتانیاهۆ دۆخێکی سەخڵەتی لە هەڵبژاردنەکاندا دەبێ و ئاواتی بۆ دەستدرێژی کردنە سەر لوبنان وەدی نایەت. سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی بە دەستدرێژی کردنە سەر لوبنان دەیەویست خۆی بە هێز نیشان بدات و پاگەندەی پاراستنی ئیسرائیل هەمبەر بە سووریا و لوبنان بکات و هەر بۆیە پێی وابوو کە بەو کارە هەڵبژاردنەکان دەباتەوە.

بەڵام هێرشەکانی هێزی بەرخۆدانی لوبنان ڕوواڵەتی بیچم گرتووی نەتانیاهۆی تێکشکاند و لەو ڕووەوە دەکرێت بڵێین کاردانەوەی ‌هێزەکانی لوبنانی بووە هۆی لاوازبوونی پێگەی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکانی بەردەم.

* سەید حەسەن نەسروڵڵا زۆرتر وەک پیاوی بەڵێنە ڕاستگۆکان ناسراوە و لەم دواییەدا ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی بەردەم زایۆنییەکان بە خوێنی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕێوە دەچێت، نەک بە خوێنی لوبنانییەکان. ئەو جۆرە لێدوان و هەڕەشەی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا چ کاریگەرییەکی لە سەر ڕژیمی زایۆنی و تۆقانی شارۆچکەنشینەکان هەیە؟

ـ وەڵامی حزبوڵڵا بە زایۆنییەکان پشت ڕاست کەرەوەی ئەو وتەیەی سەید حەسەن نەسروڵڵایە؛ چونکە ئەو پێشتر ڕایگەیاند بوو لە نەتانیاهۆ دەیەوێ هەڵبژاردنەکان بە خوێنی ئیسرائیلییەکان بەڕێوە ببات و ئەو کاردانەوەی حزبوڵڵاش پێشبینیی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای وەدی هێنا.

هێرشی بەرخۆدان کوژران و برینداربوونی زایۆنییەکانی بە دواوە بوو و نەتانیاهۆ ناتوانێ خۆی لەو ڕاستییە بشارێتەوە. ئەو بابەتە لە رۆژانی داهاتوودا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕ و ناکۆکییەکی زۆر بە هۆی دەستدرێژیی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئیسرائیلی بۆ سەر لوبنان و هێزەکانی حزبوڵڵا لە سووریا.

ئەنجامی ئەو هێرشانەی نەتانیاهۆ بە قازانجی ئەو نەبوو. لە لایەکی دیکەوە حزبوڵڵا هەڕەشەکەی ڕاگەیاند و جێبەجێشی کرد. حزبوڵلا تاقمێک لە سەربازانی ئیسرائیلی کوشت و بریندار کرد، بەڵام نەتانیاهۆ نەیتوانی بۆ جاری دووهەم دەست بکاتەوە.

* ئایا ئەگەری ئەوە هەیە پێکدادانی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی بەرخۆدانی لوبنان و زایۆنییەکان ببێتە شەڕێکی بەربڵاوتر و گەورەتر؟

ـ نا، بڕوا ناکەم ئەم شەڕە لە ناوچەدا پەرە بستێنێت و گەروەتر بێتەوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئیسرائیل کاتێک باشووری لوبنانی بۆردومان کرد، خۆی بوارد لە کردنە ئامانجی ناوچەگەلی جەماوەری و نیشتەجێتی.

ئەوە بەو مانایە کە زایۆنییەکان حەز بە کوشتوبڕی هاووڵاتیان ناکەن، هەتا پێشگری بکەن لە کاردانەوەی حزبوڵڵا و پەرەسەندنی پێکدادانەکان. لە لایەکی دیکەوە نەتانیاهۆ لە پێناو کەمکردنەوە و وەستاندنی شەڕ پەیوەندی بە ئەمریکا و فەڕەنساوە گرتووە.

خاڵی سێهەم ئەوەیە کە نەتانیاهۆ لە پرێس کۆنفڕانسی پاش دانیشتنی ئەمنی لە گەڵ بەرپرسانی سەربازی لە کۆتایی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سەرەڕای ئامادەیی سوپاکەی هەواڵی داوە. کەوایە هەموو ئەوانە دەسەلمێنن کە ئەو پێکدادنە سنووردا دەبێ و شەڕی درێژ و بەربڵاوتری لە نێوان لوبنان و ئیسرائیلدا بە دواوە نابێت.

News Code 28182

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =