بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سهرۆك کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئەو پێشھاتانەی لە سووریا و رۆژھەڵاتی دەریای سپی روویانداوە، بۆ وڵاتەکەمان مایەی مان و نەمانە، تورکیا بەھیچ شێوەیەک ناتوانێت لە دورەوە سەیری ئەم پرسانە بکات".
ئەردۆغان لەبارەی دورخستنەوەی سەرۆک شارەوانیەکانی هەدەپەوە وتی: "دهوڵهت هیچ کاتێک به دهستهوهستان سەیری شارهوانییهكانی ناكات ببنه باخچهی پشتهوهی تیرۆریستان، ھیچ کەسێک ناتوانێت ئیرادەی ئەنجامی سندوقەکانی دەنگدان، پێشکەش بە تیرۆر بکات".

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: پێداگرن لەسەر پاککردنەوەی رۆژھەڵاتی فوڕات و دەستەوسان نابن.
News ID 28166
Your Comment