بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: نامانەوێ لە ناتۆ یان هاوپەیمانمان لەو ڕێکخراوەیە بکشێینەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەشێکی دیکەی وتەکانی بە بێ ئاماژە بە ئامادەبوونی سەربازانی وڵاتەکەی لە خاکی وڵاتی سەربەخۆی سووریا بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتی، وتی: کات و تاقەتێکی زۆرمان نییە بۆ کردنەوەی ناوچەگەلی ئەمن و دوور لە شەڕ لە سنوورەکانمان بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتیشی: ئەگەر سەربازانی تورکیا لە ماوەی چەند حەوتەی داهاتوو ئەو ناوچانە نەهێننە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان، پلانی ئۆپەراسیۆنیی خۆمان لە سووریادا بەڕێوە دەبەین.
Your Comment