مانگیلەی ناهید لێرەیە ودەنگۆی هاویشتنی درۆیە

وەزیری پەیوەندییەکان لە وەڵامی تویتی ترامپ و دەنگۆی هاویشتنی ناسەرکەوتووانەی مانگیلەی موخابراتی ناهید، وتی: ئەو مانگیلەیە بۆ هاویشتن هێشتا ڕادەستی وەزارەتی بەرگری نەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی وەزیی پەیوەندییەکان و سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران لە وەڵامی هەواڵنێران سەبارەت بە دەنگۆی هاویشتنی ناسەرکەوتووانەی مانگیلەی موخابراتی ناهید، وتی: ئەو مانگیلەیە بۆ هاویشتن هێشتا ڕادەستی وەزارەتی بەرگری نەکراوە.

وتیشی: ئەگەر بەڕێز ترامپ دەڵێت ڕۆڵێکی نەبووە لە تەقینەوەی ئەو مانگیلەیە لە بنکەی گەردوونیی سمناندا، بەڵام با بزانێت ئەوە هێزی چەکداری ئێمە بوون کە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەوانیان پاش دەستدرێژی کردە ئامانج و داخست.

محەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی هەروەها جەختی کرد: ئەگەر وێنەیەکی بە کوالیتی باڵایان لە شوێن و کاتی پێکرانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانیان بە مووشەکی ئێرانی هەیە، بڵاوی بکەنەوە با ڕای گشتی بە چاوی خۆیان بیبینن.

وەزیری پەیوەندییەکان لە وەڵامی پرسیار لە ڕووداوی تەقینەوەی سەکۆی هاویشتنی مانگیلە، ڕوونی کردەوە: وردەکاریی ئەو ڕووداوە دەبێ لە لایەن وەزارەتی بەرگرییەوە ڕاگەیێندرێت، بەڵام تا ئەو جێگەی من ئاگادارم مانگیلەی ناهید هێشتا لە توێژینگەی گەردوونی ئێران لە قۆناغی ئامادە کردنە.

News Code 28133

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =